بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، حسێن عوقابی ئەندامی کۆمیسیۆنی مافی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان بەدوای هەمیشەیی کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە عێراقن.
ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا یەکسان نییە. ئەمریکا لە عێراق بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی خۆی کەڵکوەردەگرێت.
عوقابی درێژەی دا: ئەمریکا لە هەر ئامێرێکی پیس بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی خۆی کەڵکوەردەگرێت. ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکا دادگای سزادانی نێودەوڵەتیی بە بۆنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کارە سەربازییەکانی، سزا دا.
عوقابی هەروەها وتی: ئەگەر هەڵوێستێکی یەکگرتووی نەتەوەیی لە بەرانبەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق وەرنەگیردرێت ئەو بنکەگەلە هەمیشەیی دەبنەوە. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بە ئەو خاڵە کرد کە ئەمریکا لە ئاڵۆزی و کێشە ناوخۆییەکان لە عێراق ئەوپەڕی کەڵکی خۆی دەگرێت.
Your Comment