AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٦ ١٢:١٥

ئەگەر مەرجەکەی جێبەجێ نەکرێت؛

ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بەشداریی لە هەڵبژاردنیی کوردستانی سووریا ناکات

ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بەشداریی لە هەڵبژاردنیی کوردستانی سووریا ناکات

ئەنەکەسە ڕایگەیاند کە تا پێش لە دەستخستنی ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی یەکێتی نیشتمانیی کورد بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سووریا ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا ڕایگەیاند: بە بێ دەستخستنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی یەکێتی نیشتمانیی کورد، لە هەڵبژاردنەکانی کوردستانی سووریا بەشداری ناکات.

عەبدولکەریم میرانی سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان لەوبارەوە وتی: ئەو ئەنجومەنە دژی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن نیە، بەڵام پێش لە دەستخستنی ڕێککەوتن لەگەڵ پەیەنەکەش لە هەڵبژاردن بەشداری ناکات.

میرانی سەبارەت بە مەرجەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان وتی هەڵبژاردنەکان ئەبێ لە دۆخی سەقامگیر و لە کاتێکی لەبار بەڕێوە بچێت.

ناوبراو زیادی کرد: دانوستانەکان دوو لایەنی سەرەکی کوردستانی سووریا واتا ئەنەکەسە و پەیەنەکە، هێشتا نەگەییشتووەتە ئەنجام. ئێمە هیوادارین لەو بارەوە بگەینە ئەنجام. جگە لە ئەوە، لە دۆخێکدا کە بەشێک لە کوردستانی سووریا داگیر کراوە و هەندێک کەس ئاوارە بوون، هەڵبژاردنەکان چۆن بەڕێوە دەچێت. ئەگەر هەڵبژاردنێک بەڕێوە دەچێت ئەبێ لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورووپی بێت.

News ID 35464

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha