ئێران بە وردی چاوەدێریی جووڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەروا کە بەڕێز زەریف لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی کرد: پاشهاتەکانی هەرجۆرە سەربزێوی و ئاڵۆزیەک لە ناوچەکە لە ئەستۆی ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: 10 ی بەفرانبار بەڕێز عێراقچی سەردانی قەتەری کرد و لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە کەنداوی فارس تاوتێ کرا و ڕۆژێک پێش لەوەش وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد و زەریف لە ئەو پێوەندییەدا پاشهاتەکانی هەرجۆرە سەربزێوی و ئاڵۆزیەک لە ناوچەکەی لە ئوستۆی واشنتۆن وەسف کرد.

 جووڵەکانی ئەمریکامان لە ناوچەکە لەژێر چاوەدێری دایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە هەبوونی کۆپاپۆڕی فڕۆکە بەری ئەمریکا لە کەنداوی فارس وتی: هەوڵ و جووڵە و سەربزێوییەکانی ئەمریکا دەبینین و هەموو دامودەزگا هەواڵگری، ئەمنیەتی و هێزە چەکدارەکان بە وردی هەڵسوکەوتەکانیان چاوەدێری دەکەن.

بەدوای ئاڵۆزییەوە نین بەڵام هەر دەستدرێژیەک وەڵام دەدەینەوە

ناوبراو وتیشی: سەربزێوییەکانی ئەمریکا دوور لە چاومان نین و جووڵە نهێنی و ئاشکراکانیان لە ناوچەکە دەبینین و پەیامی پێویستیشمان لەو بارەوە داوەتە وڵاتانی ناوچەکە کە نەکەونە داوی ئەمریکاوە.

خەتیب زادە درێژەی دا: هەر ئەو جۆرە کە بەڕێز زەریف وتیان ڕۆڵی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە هەندێک ئاڵۆزییەکان بەتایبەتی عێراق دەبینین، وەڵامی ئێمە ئەوەی کە کە بەدوای شەڕەوە نین بەڵام لە بەرگری لە وڵاتی خۆمان گومانمان نییە و راستەوخۆ و ئاشکرا وەڵامی هەرجۆرە دەستدرێژیەک دەدەینەوە.

هیچکات لەسەر توانای بەرگری خۆمان دانوستان ناکەین

خەتیب زادە سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی جەک سالیوان لەسەر ئەوەی کە دوای هاتنەوە بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی قسە دەکەین وتی: سەبارەت بە توانی بەرگری ئێران نە دانوستان دەکەین و نە تا ئێستاش کراوە.

ناوبراو جەختی کرد: توانی بەرگری ئێران بە پێی پێویست و بە شێوەی سەربەخۆ شوێنگیری دەکرێت، یەک جار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لە بڕیارنامەی 2231 لەسەر باس کرا و تەواو بوو.

دووبارە سەبارەت بە ئەو پرسانە کە لەسەری دانوستان کراوە، دانوستان ناکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا دەزانێت چالاکی ناڤۆکی ئێران ئاشتیخوازانەیە، وتی: پرسی مووشەکی پرسێکی پلە دووهەمە و هەر بۆیە بنەمای گەمارۆکانی چەک هەڵوەشایەوە. لەسەر هیچ بابەتێک کە دانوستانی لەسەر کراوە، دانوستان ناکەینەوە. وەڵامی ئێمە بەڕێوە چوونی تەواو و بێ مەرجی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانە.

لە ڕێگای سویسڕاوە پەیامەکان دەگەیێنینە واشنتۆن

خەتیب زادە سەبارەت بە ئەوەی کە لە گفتوگۆکانی زەریف لەگەڵ هاوتا کوێتی و قەتەرییەکەی خۆی پەیامێک بۆ واشنتۆن نێردراوە یان پێچەوانەکەی؟وتی: ئێمە پێویستمان بە کسێک نییە کە پەیام بدەین یان وەربگرین. لە ڕێگای سویسڕاوە پەیاممان بۆ ئەمریکا داوە. پاشهاتەکانی هەر جۆرە سەربزێویەک لە ئەستۆی واشنتۆنە و ئەگەر ڕووداوێک ڕوو بدات یەک چرکە ڕاناوەستین.

News Code 35451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha