بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە لە سەرێکانی له پارێزگای حهسهكه ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بازاڕێکی سەوزە فرۆش تەقییەوە، لە ئاکامدا 5 کەس کوژران و 4 دیکەش برینداربوون.
هەندێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیان نا جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە.
بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکان، زیانێکی زۆریش بە باڵەخانەکانی دەوروبەری تەقینەوەکە گەیشتوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش لەو دەوروبەرە تێکشکاون.
پارێزگای حەسەکە لە ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیان و لەلایەن ئەنقەرەوە راستەوخۆ پشتیوانی دەکرێن.
Your Comment