بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤین مارۆتۆ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو هاوپەیمانییە تا ئێستا ڕاهێنانی بە 55 هەزار پێشمەرگە و 185 هێزی عێراقیی کردووە.
وتەبێژی هاوپەیمانی دژە داعش بە بڵاو کردنەوەی تویتێکی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوو قۆناغیکی دیکەی یارمەتی بریتی لە سەدان ئۆتۆمبیلی سەربازی ڕادەستی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکرێت.
ناوبراو جەختی کردووە کە ئەو یارمەتیانە لە چوارچێوەی پڕچەک کردنی هاوپەیمانەکان و ئاسایشی ناوچەکە پێشکەش دەکرێت.
Your Comment