بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، ڕووسیا و سووریا شەوی پێنجشەممە پشت ڕاستیان کردەوە کە ئەمریکا تیرۆریستەکانی داعشیان لە زیندانەکانی هەڵکەوتوو لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆیان ئازاد کردووە تا سەقامگیری لە ئەو ناوچە تێکبدەن و سەرچاوەکانی سووریا تاڵان بکەن.
کومیتەکانی هەماهەنگی سووریا و ڕووسیا بۆ گەڕانەوەی پەنابەرەکانی سووریا شەوی پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ڕووسیا و سووریا گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە ئەو جەنایەتانە لە ئامانجەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ناسەقامگیری لە سووریا بە ئامانجی دزینی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریایە.
ئەو کومیتەیە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن تا بۆ گوشار بخەنە سەر ئەمریکا بۆ گۆڕینی سیاسەتەکانی خۆی لە بەرانبەر سووریا کە ڕێگری دەکات لە ئازاد کردنی ناوچەداگیرکراوە نایاساییەکان و هەروەها گەڕانەوەی پەنابەرە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازاد کراوەکان.
Your Comment