AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٣ ٠٨:١٠

هەسەدە ئاشکرای کرد؛

کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا

کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک تیرۆریستی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا

لە پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو لە نزیکی شاری عەین عیسا لە کوردستانی سووریا حەوت تیرۆریستی سەر بە تورکیا کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای دیمۆکراتیکی سووریا ڕایگەیاند کە لە پێکدادانەکانی شەو و ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی موشرفە لە دوو کیلۆمەتری عەین عیسا، حەوت تیرۆریستی سەر بە تورکیا کوژراون.

سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی هاوار نیوز بڵاو کراوەتەوە ڕایگەیاند: سوپای داگیرکاری تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە هێرشەکانی خۆیانیان بۆ ناوچەی عەین عیسا چڕ کردووەتەوە. ئەو هێزانە هێرشی بەربڵاویان بۆ دەڤەری عەین عیسا ڕێکخستووە کە هەموویان پووچەڵ کراونەتەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: شەوی ڕابردوو گوندی موشرفە هێرشی بەردەوامی کرایە سەر، بەڵام سوپای دیمۆکراتیکی سووریا هەموویانی پووچەڵ کردەوە و لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا ٧ تیرۆریست کوژران و ٣ تیرۆریستی دیکەش بریندار بوون.

News ID 35300

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha