ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئابووری: دەوڵەتی تورکیا لە 22ی جووڵای بە دەرکردنی فەرمانێک لە ڕۆژەڤی فەرمیی ئەو وڵاتەدا، لە بڕیاری خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی کۆنی گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە بۆ بەندەر جیهان هەواڵی دا و بەپێی ئەو بڕیارە، هەموو پرۆتۆکۆل و بابەتە ڕێککەوتن لەسەر کراوەکان لە دەیەی 1970ـهوە سەبارەت بە هێڵی بۆریی کەرکووک-جیهان لە جووڵای 2026دا شەرعییەتیان نابێت.
هێڵی بۆریی کەرکووک-جیهان کە دەفرایەتیی گواستنەوەی 106 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕۆژدا هەیە، لە ساڵی 2023 و بە حوکمی دادگەی نێودەوڵەتی دژی تورکیا، داخراوە؛ حوکمێک کە ئەنقەرەی بۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ بەغدا، بە جەریمەی 1.5 ملیارد دۆلاری ساز داوە.
بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان بە ستراتژیی نوێی تورکیا بە "میدل ئیست ئای"ـیان ڕاگەیاند کە ئامانجی تورکیا لەو کارە، کۆتایی هاوکاری نییە، بەڵکوو ڕێخۆش دەکات بۆ ڕێککەوتنی نوێ و بەربڵاوتر کە بەپێی هەلومەرجی ئەوڕۆیی داڕێژرابێت.
لە گابار تا بەسرە؛ پێناسەکردنەوەی وزەی ناوچە
یەکێکی تر لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو بڕیارە، گۆڕانی بەربڵاو لە بواری بەرهەمهێنانی نەوتی ناوخۆیی تورکیایە. لە ساڵی 2023دا، کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی تورکیا (TPAO) ڕایگەیاند کە خەزێنەیەکی یەک ملیارد بەرمیلیی لە ناوچەی گابار دۆزیوەتەوە و هەر ئێستا بەرهەمهێنان لەو کێڵگەیە گەیشتۆتە ڕۆژانە 81 هەزار بەرمیل.
بەرپرسانی تورکیا هیوادارن بتوانن لە چوارچیوەی ڕێککەوتنێکی نوێدا، نەوتی گابار لە ڕێگەی پەیوەست کردن بە هێڵی بۆریی جیهان، هەناردە بکەن؛ بابەتێک کە لە ڕێککەوتنی کۆن بە هۆی پێویستی بە ڕەزامەندی عێراق مومکین نەبوو.
لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەکانی وزەی عێراقیش بەرەوڕووی ئاستەنگەلێکن، کە بە گوێرەی کارناسان تورکیایی، هەندێک گرووپی ملیشیایی لە عێراق و بە تایبەت لە ناوچە نائارامەکاندا، بە شێوەی نایاسایی دەستیان بردۆتە ناو بۆرییە نەوتییەکان و بەشی خۆیانی لێ دەدزن. هەر بۆیە داڕماوبوونی ژێرخانە نەوتییەکان بە تایبەت لە عێراق، خۆی یەکێکی تر لە نیگەرانییەکان تورکیا لەوبارەیە.
پێشنیاری تورکیا بۆ هاوکاریی کوگری وزە لەگەڵ عێراق
تورکیا هەر ئێستا پێشنووسی ڕێککەوتنی نوێی کە لە خۆگری بوارەکانی نەوت، گاز، کارەبا و پێترۆکیمیایە، ئاراستەی دەوڵەتی عێراق کردووە. هەروەها، بە پێی لێدوانی وەزیری وزەی تورکیا، ئەنقەرە پێشنیاری چێکردنی هێڵی بۆریی نوێی لە باشووری عێراق (بەسرە) بۆ بەندەر جیهانی پێدوان؛ پڕۆژەیەک کە تەواو هەرێمی کوردستان دەور دەداتەوە و بەو هەرێمەدا تێناپەڕێت، بەڵکوو لە ڕێگەی حەدیسەوە دەچێتە سیلۆپی.
ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتاز، وەزیری وزەی تورکیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: دوو وڵات گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی بنەمایی لەو بوارەدا و چاوەروان دەکرێت کە ڕێککەوتننامەیەکی کۆگر بەپێی واقیعی نوێی لەگەڵ بەغدا واژۆ بکرێت.
هەنگاوی یەک لایەنەی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ عێراق، ئەگەرچی لە نیگای یەکەمدا وەک ناکۆکییەک وێنا دەکرێت، بەڵام نیشانەی هەنگاونانی ئەنقەرە بۆ داڕشتنەوە و نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانی وزەی لەگەڵ بەغدا بۆ وەبەرهێنانی خەزێنەی نۆیی نەوتی، کۆنتڕۆڵی زیاتری ژێرخانە ناوخۆییەکانی و ژێرخانەکانی عێراق و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی هاوکاریی وزە لەگەڵ وڵاتی دراوسێی باشووریەتی.
Your Comment