AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٥ ١٩:٤٩

وێنەگری مەهابادی میدالیای زێڕی هیندستانی بردەوە

وێنەگری مەهابادی میدالیای زێڕی هیندستانی بردەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەما گەنجانی مەهاباد وتی: شەماڵ شەکیبایی، وێنەگری گەنجی مەهابادی، میدالیای زێڕی فیدراسیۆنی نێودەەوڵەتی وێنەگرانی هیندستان(FIP)ی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحیم بایزیدی بە ئاماژە بە مسۆگەرکرانی میدالیای زێڕی فیدراسیۆنی نێودەەوڵەتی وێنەگرانی هیندستان(FIP) لە لایەن شەماڵ شەکیبایی، وێنەگری گەنجی مەهابادی، وتی: بەرهەمی ئەو وێنەگرە توانی لە سێهەمین خولی کێبەرکێی نێودەوڵەتیی گراند ئورئاسیا لە ڕیزی وێنەگریی (OPEN COLOR) لە نێوان 477 بەشداربوو بە هەزار و 897 وێنە، پلەی یەکەمی مسۆگەر کردووە.

وتیشی: کێبەرکێی وێنەگرانی هونەریی (Circuit Photo Salon Grand Eurasia – 2025) لە لایەن ئەنجومەنی وێنەگرانی ئورئاسیا (ڕووسیا، چین، هیند و ئەفریقای باشوور) هەڵدەبژێردرێن.

News ID 56155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha