AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٥ ١٢:٢٩

ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەی تورکیا 2000 کەسی ئاوارە کرد

ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەی تورکیا 2000 کەسی ئاوارە کرد

ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە ناوچە دارستانییەکانی تورکیا بووە هۆی ئاوارە بوونی 2 هەزار هاووڵاتی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە لانیکەم 2 هەزار کەس ماڵەکانیان بەجێ هێشتووە.

ئاگرکەوتنەوەکە کە شەممە شەو لە بەرزاییەکانی دەڤەری شاری بورسا هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا بەهۆی چڕ بوونی هەڵکردنی با، زیاتر پەرەی سەندووە، وێنەگەلێکی زۆر تۆقێنەری پێک هێناوە.

لە ئێستادا زیاتر لە هەزار و 100 هێزی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵی ئەو ئاگرە ڕێکخراون و ڕێگای سەرەکی بورسا بۆ ئەنقەرە داخراوە.

News ID 56151

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha