AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٥ ١٧:٠٨

دەستگیری بەربڵاوی ئەندامانی حزبی بەعسی عێراق

دەستگیری بەربڵاوی ئەندامانی حزبی بەعسی عێراق

سەرچاویەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە کەمپەینێ بۆ دەستگیریی لایەنگران و نزیکانی حزبی بەعس دامەزراوە و لە حەوتەی ڕابردوودا دەیان کەس بە تۆمەتی نزیکایەتی لەگەڵ ئەو حزبە دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی قەتەری "العربی الجدید"، شارە جۆراوجۆرەکانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە، شایەدی دەستگیریی دەیان کەس بە تۆمەتی نزیکی و ئەندامێتی حزبی بەعس بوو.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەوبارەوە ڕایگەیاند کە پیلانی تێکدەرانەی پاشماوەی عزبی بەعسی لە 4 پارێزگای ئەو وڵاتەدا پووچەڵ کردۆتەوە و نزیکەی 40 کەس لە ئەندامانی ئەو حزبە قەدەغەی لە بەغدا، نەینەوا، سەلاحەدین و کەرکووک لە کاتی دنەدانی ڕای‌گشتی و لاوازکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 300 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حزبی بەعس لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراق و دەزگای ئەمنیی حەشدی شەعبی دەستبەسەر کراون.

News ID 56154

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha