AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٥ ١٧:٢٣

هێرش کرایە سەر بارەگایەکی دەوڵەتی عێراق لە بەغدا

هێرش کرایە سەر بارەگایەکی دەوڵەتی عێراق لە بەغدا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە برینداربوونی ژمارێک لە ئەفسەران و هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی هێرشی چەند کەسی چەکدار بۆ سەر بارەگایەکی دەوڵەتی لە بەغدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هێرشی چەند کەسی چەکدار بۆ سەربارەگایەکی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە لە شاری بەغدا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەندین هێزی پۆلیس و ئەمنیی عێراقی بریندار بوونە.

ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لەو ئۆپەراسیۆنەدا 14 کەسی چەکداری هێرشبەریان قۆڵبەست کردووە و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیریی دەستە و پێوەندەکانی ئەو هێرشە بەردەوامە.

News ID 56156

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha