AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٥ ٢٢:١٩

بریندارێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەی ئاویەری سنە کۆچی دوایی کرد

بریندارێکی دیکەی ئاگرکەوتنەوەی ئاویەری سنە کۆچی دوایی کرد

یەکێک تر لەو کەسانەی کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی کێوی ئاویەری سنە برێندار بوو، کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا چیاکۆ یوسفی نەژاد، ژینگەپارێز و چالاکی بواری ژینگە، کە لە ئاگرکەوتنەوەی ڕۆژی پێنج شەمەی ئاویەری سنە بریندار بوو، گیانی لە دەستدا.

چیاکۆ یوسفی نەژاد لە ژێر چاودێری وردی پزشکیدا بوو لە نەخۆشخانەی سنە.

ڕۆژی هەینی حەمید مورادی یەکێکتر لە بریندارەکان گیانی لە دەستدا.

News ID 56160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha