AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٥ ١٥:٣٠

وەیسی ئاکتاش لە زمانی ئۆجالانەوە قسەیەکی گرینگ دەگێڕێتەوە

وەیسی ئاکتاش لە زمانی ئۆجالانەوە قسەیەکی گرینگ دەگێڕێتەوە

وەیسی ئاکتاش دوای ئازاد بوون لە زیندانی سەروو ئەمنیەتی ئیمرالی، بە گواستنەوەی سڵاوی ئۆجالان لە خەڵک لە زمانی ئەوەوە وتی کە دوورگەی ئیمرالی دەکەینە دوورگەی ئاشتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەیسی ئاکتاش دوای 31 ساڵ و سێ مانگ زیندانی لە ئیمرالی ئازاد بووە و بە گواستنەوەی سڵاوی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە زمانی ئەوە وتی: دوورگەی ئیمرالی دەکەینە دوورگری ئاشتی.

وەیسی ئاکتاش کە لەلایەن خەڵکی ئامەدەوە پێشوازی گەرموگوڕی لێوە کرا ڕایگەیاند: سەرۆک ئاپۆ وتوویە کە دوورگەی ئیمرالی دەکەینە دوورگەی ئاشتی.


فائیقە ئاکتاش دایکی وەیسی ئاکتاش بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە ئازادی کوڕەکەی وتی: لە ئازادی کوڕەکەم زۆر خۆشحاڵم و هیوادارم سەرجەم زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن.


News ID 56153

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha