بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوسمان کەریم لەوبارەوە ڕایگەیاند کە شاندی دانوستانکاریهەریم هەر بەغدایە و دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی تا کاتی چارەسەری تەواوی کێشەکانی درێژەی دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی زۆر لە بواری نەوت و داهاتی نەوت و داهاتی باجی گومڕوک کراوە بەڵام دوو بابەتی گرینگ هەیە کە هێشتا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە ئەویش دانەوەی قەرزی 27 ملیار دۆلاری هەرێم و دووهەمیشیان ئەو داراییەیە کە هەرێم ئەبێ بیداتە کۆمپانیا نەوتییە چالاکەکان لە ئەو ناوچەیە و ئەبێ ڕوون بکرێتەوە کە دارایی ئەو کۆمپانیاگەلە چۆن دابین بکرێت.
Your Comment