بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌دهه‌م جومعه چالاكوانى سیاسى و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى کە بەشداربووە له دامه‌رزاندنی ئه‌و فه‌وجه‌ى حه‌شدى كوردى به SNNى راگه‌یاند: له دواى داواكارى و هه‌وڵێكى زۆر سه‌ركردایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه حه‌شدى كوردیشى هه‌بێت. و له سنوورى گوندى چهخماجهى سه‌ر به قه‌زاى دوبز دامه‌زرێندراون.
وتیشى : “فه‌وجه‌كه له 120 كه‌س پێكهاتوون زۆربه‌یان خه‌ڵكى گوندى چهخماجه و گونده‌كانى دهوربهرین و به‌شێكیشى خه‌ڵكى ناوچه‌كانى دوبز و كه‌ركوكن. ئه‌ركیان ته‌نها پاراستنى گوندى چهخماجه و گونده‌كانى دهوربهریهتى، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه جموجۆڵى داعشى تێدایه به‌رده‌وام په‌لاماریان ده‌دات."
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌م فه‌وجه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كورد راسته‌وخۆ سه‌ر به ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌و په‌یوه‌ندى به باڵ و گروپه حزبییه‌كانى نێو حه‌شدى شه‌عبییه‌وه نییه‌و هه‌ر له ناوچه‌كه‌ى خۆیان ئه‌ركیان پێده‌درێت و ناگوازرێنه‌وه بۆ هیچ ناوچه‌یه‌كى تر.
ئه‌دهه‌م جومعه راشیگه‌یاند: هۆكارى دامه‌زراندنى فه‌وجه‌كه جگه له پاراستنى لایه‌نى ئه‌منى ناوچه‌كه‌یان هاوكات دابینكردنی هه‌لى كار‌و دامه‌زراندنى گه‌نجى كورده له ڕیزى هێزه چه‌كداره‌كان كه تاكه‌ى كورد چاوه‌ڕێى دامه‌زراندن و هه‌لى كاربێت له ریزی هێزه ئه‌منییه‌كان.
بۆچوونی ئێوە