به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له باس‌نیوز، بەختیار سەعید، بەڕێوبەرى ناوەندى "حەوت ڕەنگ" لەمباره‌وه وتى: لە دواى کۆچى دوایی هونەرمەندى گەورەى کورد هونەرمەند عەباسی کەمەندی، ئەمە بۆ جارى دووەمە ساڵیادى کۆچى دوایی ئەو هونەرمەندە گەورەیە دەکەینەوە، بێگومان ئەمساڵێش ناوەندى حەوت ڕەنگ بە هاوکارى "کافێ لادێ" لەگەڵ گروپێکى مۆسیقا و ژمارەیەک هونەرمەند ئه‌و یاده‌مان کرده‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: هه‌ر له‌و یاده‌دا ژمارەیەک تابلۆى ئەو هونەرمەندە نمایشکرا و هەروەها چەند گۆرانییەکى کەمەندى بەدەنگى چەند هونه‌رمه‌ندێك گوترایه‌وه.
توانا حەمه، توێژەر و لێکۆڵەوەرى مۆزیكی کوردى، لەمباره‌وه ده‌ڵێت: عەباس کەمەندى، یەکێکە لەو هونه‌رمه‌نده دیاره‌کانی كورد کە لە سەدەى ڕابردوو و تاوەکو ئێستا ئامادەیی هەیە لە گۆرانى و موزیکى کوردى چونکوو هەندێک سیما و تایبەتمەندى هەیە كه ئه‌و لە هونەرمەندەکانى دیکە جیادەکاتەوە.
ئه‌و زیادی کرد: بۆیە دەتوانین ئێمە بە جۆرێک لە جۆرەکان وه‌كو قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری سەیرى بەرهەمەکانى ئەو هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كورد بكه‌ین".
عەباسی کەمەندی ، له ساڵی 1952 لە شارى سنە لە دایک بووە و لە (22-5-2014) لە نەخۆشخانەى تەوحیدى شارى سنە به هۆی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌وه کۆچى دوایی کرد.
Your Comment