AP ١٣٩٩ سەرماوەز ١٩ ١٨:٥٢

چووەتە لای خۆپیشاندەران قسەیان لە گەڵ بکات;

پلەدارێکی باڵای سەربازی لە خۆپیشاندانی دوکان کوژرا

پلەدارێکی باڵای سەربازی لە خۆپیشاندانی دوکان کوژرا

پلەدارێکی باڵای هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە دوکان کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لە ئە‌نجامی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای دوكان، عه‌قیدێكی لیوای 128ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن گیانی لەدەستدا.
 ئه‌مڕۆ عه‌قید هه‌مزه‌ محه‌مه‌د له‌ لیوای 128ی هێزه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن له‌قه‌زای دوكان، چوه‌ته‌ ناو خۆپیشانده‌ران بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام به‌روداوێكی نادیار به‌رد به‌ر سه‌ری كه‌وتوه‌ و نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یشه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ئێستادا ته‌رمی عه‌قید هه‌مزه‌ محه‌مه‌د ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌ قه‌زای دوكان، له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی قه‌زاكه‌.

News ID 35136

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha