ڕەوتی سیاسی تورکیا دیسان پرسی کوردی ئاگرتێبەرداوە

سەرۆکی پارتی DEVA لە لێدوانێکدا ڕەوتی سیاسی لە تورکیای وەکوو ئاگربەردانی دووبارە لە گیانی پرسی کورد وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیمۆکراسی و پێشکەوتی تورکیا DEVA لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە پرسی کوردەکان لە تورکیا وتی: ئەگەر دەتانەوێت بزانن کە لە ئەو وڵاتە پرسی کورد هەیە یان نا، سەرەتا ئەبێ لە هاووڵاتیە کوردەکان پرسیار بکەن.

وتیشی: لێکدانەوەی تاک لایەنەی دەسەڵات لە سەر پرسی کورد ناتوانێت ئەو بابەتە بەتەواوەتی چارەسەر بکات. دۆخێک کە ئێستا تێیداین ئاگرتێبەردانی پرسی کوردە لە ئەو وڵاتە. هاووڵاتیان سەبارەت بە مافی بنەڕەتی و ئازادییەکانی بە شێوەی جیدی نیگەرانن.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، باباجان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەیە. جگە لە ئەوە لە زۆربەی ئەو ڕێککەوتنانە کە لەسەر بنەمای مافی مرۆڤ واژۆ کراون لەوانە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا؛ لە کاتی دامەزرانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپاوە تا ئێستا سەبارەت بە تورکیا ٢٥٦ جار پێشێل کرانی بنەماکانی دەرکراوە. وڵاتی دوایی ڕووسیایە.

News Code 35018

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha