ئەگەری ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٢٤ هەیە

پەیامنێری هابر تۆرک لە یادداشتێکدا لەژێر ناوی " سزا پارێزەرییەکان" لە ئەگەری ئازادیی ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٢٤ باسی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێری ڕۆژنامەی هابر تۆرکی تورکیا لە یادداشتێکدا لەژێرناوی " سزا پارێزەرییەکان" لەسەر گەڵاڵەی چاکسازی یاسای سزادانی تورکیا قسەی کردووە و نووسیویەتی : سەدات ئۆرگین، یەکێک لە بەناوبانگترین ڕۆژنامەڤان و نووسەرەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٤ لە یادداشتێکدا لە زەروورەتی پێداچوونەوە لەسەر دۆخی سزای عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە قسەی کردبوو. ئەگەری هەیە کە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٤ ناچار ببێت ئۆجالان ئازاد بکات.

بە پێی نووسراوەکەیئەو پەیامنێرە : بولنت ئارنج، جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەهۆی ئەوەی کە داوای ئازادیی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کردووە، کەوتووەتە بەر ڕەخنەی زۆرەوە. بۆ دەمیرتاش دوو جار زیندانی هەتایی و ٤٨٦ ساڵ زیندانی بڕدراوەتەوە. ئەوەی کە من دەیبینم ئەوەیە: دەیانەوێت تووڕەیی لە گرووپەکانی یەپەگە و پەکەکە و لقەکانیان، پاڵپشتییەکانی ئەمریکا، ئۆباما، ترامپ لە ئەو گرووپانە بەسەر دەمیرتاشدا بڕژێنن و بە بەرپرسی هەموو کارەکانی پەکەکەی نیشان بدەن.

News Code 34891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =