بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، كازم فاروق، سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ ڕایگهیاند:"مانگانە ھەرێم بڕی 500 ملیار دینار فرۆشتنی نەوت لەگەڵ 330 ملیار دینار داھاتی ناوخۆ و نزیکەی 30 ملیار دینار ھاوکاری ھاوپەیمانانی دەستدەکەوێت".
کازم فاروق دهشڵێت: "کەواتە ئەم درۆ گەورەیە چییە بۆ خەڵک و مووچەخۆرانی دەکەن و دەڵێن تا بەغدا پارە نەنێرێت ناتوانین مووچە بدەین؟".
بهوتهی سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ، ئەو دوو مووچەیەی کە فەرمانبەرانی عێراق بەیەکەوە وەریدەگرن، نە دڵسۆزی حکومەتە و نە ئازایەتی پەرلەمانی عێراقە، بەڵکوو "شەقی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردووە" کە خەڵکی عێراق ھێز و توانای گەلیان پیشانی حکومەت و پەرلەمان و حزب و ھێزە سیاسیەکان دا.
جهختیشیكردوهتهوه لهوهی، "لافاو لە دڵۆپە دڵۆپەی بارانەوە دروست دەبێت و دواتر ھەرچی بێتە بەردەمی رایدەماڵێت، بۆیە نابێت خەڵک ھێزی خۆی بە کەم سەیربکات، بەڵکوو ھەرکات ھەڵوێستێکی جەماوەری راگەیەنرا گرنگە ھەموومان ھاوشێوەی دڵۆپەی باران بەشداربین بۆ دروستکردنی لافاوی راماڵینی ئەم دەسەڵاتە دز و ستەمکارە کە ھەرچی نەوت و پارە و مووچەی خەڵکە دزی و بردی بۆ حساب بانکی و ڤیلاکانی دەرەوە".

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدهكات، بۆ ئهم مانگه حكومهتی ههرێمی كوردستان 860 ملیار دینار داهاتی دهبێت.
News Code 34838
بۆچوونی ئێوە