AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٣:٢٦

وتەبێژی دەسەڵاتی داد ڕایگەیاند:

ڕێبەری باڵای ئێران بڕیاری ئازاد کردنی ١٥٧ زیندانیی ئەمنیەتی دەرکرد

ڕێبەری باڵای ئێران بڕیاری ئازاد کردنی ١٥٧ زیندانیی ئەمنیەتی دەرکرد

وتەبێژی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە بەخشین یان داشکانی سزای ٣٧٨٠ کەس لەلایەن ڕێبەرەوە وتی: لە ئەو ژمارەیە ٢٣٠١ کەس لە زیندانییەکان ئازاد کراون کە ١٥٧ زیندانیی ئەمنیەتیش تێیدا دەبینرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە کۆتایی مانگی ڕەبیعولئەوەل وتی: بە بەرەکەتی ئەم مانگە پیرۆزە ڕێبەری باڵای وڵات پێشنیاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی  قبووڵ کرد و  بەخشین یان داشکانی سزای ٣٧٨٠ کەس لە زیندانیان پەسەند کراوە.

ئیسماعیلی وتی: لە ئەو ژمارەیە ٢٣٠١ کەس ئازاد کران کە تێیاندا ١٥٧ زیندانیی ئەمنیەتی کە تاوانی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات، کۆبوونەوە، بەشداری لە ئاژاوەکانی ساڵی ٩٦، ٩٧ و ٩٨ بەخشران و ئازاد کران.

News ID 34764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha