بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی لە هەژامری تویتەری خۆی، نووسی: کۆتایی هاتنی ترامپ شتێکی سەیر و سەمەرە نییە، مێژوو سەلمێنەرە.
ناوبراو جەختی کرد: زۆربەی خەڵکی ئەمریکا دەنگی "نا" یان بە بیرۆکەیەک کە لەسەر زۆربێژی دانرابوو و پێی وابوو کە ئەوە چارەسەری کێشەکانە، دا.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆتاییدا هێناویە: ئایا دەوڵەتی هەڵبژێردراو ئەو تێگەیشتنەی هەیە کە لە ژێر قاپی وێنەکەی ترامپ لە جیاتی ڕستەی چل و پێنجەمین سەرۆک کۆمار، بنووسێت: "عبرەتی داهاتووان".
Your Comment