دەستگیری بەربڵاوی چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد لە تورکیا

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە هێرش بۆ سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردی لە ئامەد ژمارەیەکی زۆر لە ئەو چالاکانەی دەستگیر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو بە هێرش بۆ سەر ماڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردی تورکیا ژمارەیەکی زۆر لە ئەو چالاکانەیان دەستگیر کردووە کە لە نێوان دەستگیرکراوەکان ئەندامانی ئەنجومەنی پەروەردەی زمانی کوردی ناسراو بە Eğitim Sen یش دەبینرێت.

بە پێی ئەم هەواڵە، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە شێوەی هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو چالاکانە.

زەینەب ئالاک و شنای قوچ، دووئەندامی ئەنجومەنی پەروەردەی زمانی کوردی لە ڕیزی ئەو چالاکانەن کە سەرلەبەیانی دوێنێ لە ئامەد دەستگیر کراون.

News Code 34719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =