بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هاوار، ئەوڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی هاوکاریی هاوبەش ئیدارەی خۆسەری کوردی و لیژنەی ئەمنیی کۆچبەرانی عێراق، گرووپێکی 879 پەنابەری عێراقی کە پێکهاتبوون لە 233 خێزان لە ئۆردووگاکانی هوولی و ڕۆژ لە کوردستانی سووریاوە، ڕەوانەی عێراق کرانەوە.
شایانی باسە، ئۆردووگای هوولی بە یەکێک پڕمەترسیترین ئۆردووگاکانی جیهان بە ئەژمار دێت کە 13 هەزار عێراقی و 15 هەزار سووری و زیاتر لە 6 هەزار خێزانی سەر بە داعش لەوێ ڕاگیراون و هاوکات حەشیمەتێکی 2664 کەسی لە پەنابەرانی ئەورووپی، عێراقی و سووری لە ئۆردووگای ڕۆژن.
Your Comment