بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر کەس و لایەنەکانی هاوپەیوەند بە بواری وزە و نەوتی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیران سەپاندنی گەمارۆی نایاسایی و ستەمکارانە لە سەر ئیرانی نمانەی روونی دوژمنایەتی بڕیاردەرانی ئەمریکی لەگەڵ ئێرانە و بە وەبیر هێنانەوەی هێرشە سەبازییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر یەکپارچەیی و سەروەری نەتەوەیی ئێران، جەختی کرد کە خەڵکی ئێران بە زانیاری لەسەر دوژمنایەتی ئەوانەی کە ئێران گەمارۆ دەدەن و ئامانجیان پێشێل کردنی مافی بنەڕەتی تاک بە تاکی ئێرانییەکانە ، بە ئەوپەڕی توانی خۆیانەوە بۆ پاراستنی سەربڵندی و بەرژەوەندی خۆیان خۆڕاگری دەکەن.
بەقایی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر بازرگانی نەوتی ئێرانی هەوڵێکی دژبەرانە بۆ گورز وەشاندن لە ئابووری و خۆشبژێوی خەڵکی ئێران وەسف کرد و وتی: گەمارۆی تاک لایەنە و نایاسایی ئەمریکا لەسەر ئێران هەوڵێکی جەنایەتکارانە و پێشێل کرانی یاسا و ڕێسا بنەڕەتییەکانی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤە و وەکوو جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتیە و ئەمریکا ئەبێ بە بۆنەی پێشێل کرانی ئاشکرای مافی مرۆڤەوە لێپرسینەوەی لێبکرێت و وەڵامدەر بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپاندنی گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ سەر کەس و لایەنەکانی هاوپەیوەند بە بواری وزە و نەوتی ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.
News ID 56205
Your Comment