بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
شارەزایان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایانگەیاندووە، هەڕەشەی گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە داعش و قاعیدە و لقەکانیان لە بەشێکی ئەفریقا زۆر توندترە و مەترسییەکان لە سووریا زیاتر دەبن، کە هەردوو گرووپەکە وەک "بنکەیەکی ستراتیژی بۆ ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکان" سەیری دەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا کە پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کراوە، هاتووە: "گرووپی نوسرەولئیسلام و ولمسلیمین کە پەیوەندیدارە بە قاعیدە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و گهنجانی سەر بە قاعیدە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بەردەوامن لە فراوانکردنی خاکەکەیان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، "نیگەرانیەکان لە زیادبوندایە سەبارەت بە گەڕانەوەی چەکدارە تیرۆریستییە بیانییەکان بۆ ئاسیای ناوەڕاست و ئەفغانستان، ئەوەش ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات".
شارەزایان دهڵێن، داعش وەک "بەرچاوترین هەڕەشە" بۆ سەر ئەوروپا و ئەمریکا دەمێنێتەوە، زۆرجار لەڕێگەی ئەو کەسانەی لەڕێگەی سۆشیال میدیا و ئەپی نامە ناردنی کۆدکراوەوە لەلایەن لقی خوراسانی گروپەکەوە وەرگیراون، کە بنکەکەی لە ئەفغانستانە.
Your Comment