بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراق وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ فایننەشناڵ تایمز وتی: ئێران داوای قەرەبوو کردنەوەی خەساەرکان لە ڕەتوی شەڕی مانگی مەی ڕابردووی کردووە و ئەمریکا ئەبێ خەساەرکان لە ئێران لە ئەو شەڕە قەرەبوو بکاتەوە، ئەمریکا ئەبێ شرۆڤە بدات کە بۆچی لە ناوەڕاست دانوستانەکان هێرشی کردە سەرمان و ئەبێ ئەوە دەستەبەر بکات کە لە داهاتوودا ئاوەها ڕووداوێک ڕوو نەدات.
عێراقچی هەروەها جەختی کرد کە ئەمریکا ئەبێ خەسارەکان کە لە ئێران دراوە قەرەبوو بکاتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: من و ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، لە درێژە و دوای شەڕدا پەیامگەلێک ئاڵوگۆڕ کرا و پێیانمان وتووە کە بۆ چارەسەری قەیرانی ئەتۆمی ئێران ئەبێ ڕێگاچارەی براوە-براوە بدۆزێتەوە. ڕێگای دانوستانەکان تەسکە بەڵام نامومکین نییە.
وەزیری دەرەوە وتیشی: ویتکاف هەوڵی داوە کە من ڕازی بکات کە ئەو ئەگەرە هەیە و پێشنیاری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بهێنێتە ئاراوە. بەڵام ئێمە پێویستمان بە هەوڵی ڕاستەقینەی دڵنیاکەرەوە لەلایەن ئەوانەوەمان هەیە کە ئەبێ ئەو هەوڵانە بریتی لە قەرەبوو کردنەوەی دارایی و هەروەها دەستەبەر کردن لەسەر هیرش نەکردنەوە بۆ سەر ئێران لە درێژەی دانوستانەکان بدرێت.
هەروەها وتیشی: تاران هێشتا توانایی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە. بیناکان دەتوانن ببووژێنەوە ، مەکینەکان دەتوانن بگۆڕدرێن ، چونکوو تەکنۆلۆژیاکەی هەیە. ئێمە ژمارەیەکی زۆری لێزان و تێکنیسیەنمان هەیە کە پێشتر لە دامەزراوەکان کاریان دەکرد. بەڵام ئەوەی کە چ کاتێک و چۆن پیتاندن دەستپێبکەینەوە پێوەندی بە دۆخەوە هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ فایننەشناڵ تایمز وتی: تارا هێشتا توانایی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە، بیناکان دەتوانن ببووژێنەوە ، مەکینەکان دەتوانن بگۆڕدرێن ، چونکوو تەکنۆلۆژیاکەی هەیە.
News ID 56208
Your Comment