بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە و بەرگری گەلی ئێران لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل وتی: لە شەڕی سەپێندراوی 12 ڕۆژەدا، گەلی ئێران، هێزی سەربازی، ئەمنیەتی و قارەمانانی مووشەکی ئێمە، شانازییەکی گەورەیان خولقاند؛ ئەو حەماسە نەک هەر متمانە بەخۆبوونی نەتەوەیی ئێمە، بەڵکوو هۆی شانازی بۆ هەموو موسڵمانانی ناوچەکە بوو.
ناوبراو بە ڕەخنە لە هەندێک کەناڵ و تۆڕی بانگەشەیی مێدیای دژبەر و هەندێک کەسی خۆفرۆش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا کە دوژمنانی دەرەکی تەنانەت نیسبەت بە ئەو هێرشە ئاشکرایانە هەڵوێستیان هەبوو، هەندێک کەس کە پاگەندەی ئێرانی بوون دەکەن،لە دەرەوەی وڵات لە جیاتی بەرگری لە وڵات، لە دژی خەڵک قسەیان دەکرد. هەندێک جار مرۆڤ شەرم دەیگرێت کە ئاوەها کەسانێک بە ئێرانی ناولێببات.
پزشکیان جەختی کرد: ئێران لە هەر دۆخێکدا خانوو و ماڵی خەڵکی ئێرانە و هەموومان ئەرکی سەر شانمانە کە بەرگری لێبکەین. گەلی ئێران نیشانی دا کە لە بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەکدا خۆڕاگری دەکات. کەسانێک کە پێیان وابوو لە ماوەی چەند ڕۆژدا دەتوانن ئێران بە چۆکدا بهێنن، ئەمڕۆ بە باشی تێگەییشتوون کە هیچ هێزێک لە جیهاندا توانی بەرەوڕوو بوونەوەی گەلی یەکگرتوو و خۆڕاگری نییە.
سەرۆک کۆماری ئێران درێژەی دا: لە جەرگەی شەڕی 12 ڕۆژەی بەرخۆداندا، مووشەکەکانی ئێران سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی کردە ئامانج، ئەوە پرسێک بوو کە دوژمنان هەرگیز بیریان لێنەدەکردەوە. گەلی ئێران لە سەختترین دۆخی گەمارۆ ، توانی خۆی نیشان دا.
Your Comment