AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٩ ١٣:٥٠

بەیاننامەی حەماس لە ساڵڕۆژی شەهادەتی هەنیە: ڕێگای ئەو ڕێبەرە شەهیدە درێژەی هەیە

بەیاننامەی حەماس لە ساڵڕۆژی شەهادەتی هەنیە: ڕێگای ئەو ڕێبەرە شەهیدە درێژەی هەیە

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە ڕایگەیاند: جەهادی بێ وچانی ئەو نیشانەی شۆڕشگێڕییی بۆ یەکگرتوویی فەلەستینییەکان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە یەکەم ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەی شەهید ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی پێشووی ئەو بزووتنەوە، یاد و ڕێگای بەرز نرخاند و لەسەر ڕێگایەکەی بەرخۆدان و ئازاد کردنی فەلەستین جەختی کرد.


لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە:


{وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ}

ئێستا یەک ساڵ بەسەر شەهادەتی ڕێبەر ئیسماعیل هەنیە کە بەرەبەیانی سێشەممە 31ی ژووییەی 2024 لە تارانی پێتەختی ئێران ، بەدەستی ئیسرائیل بە شێوەیەکی ناجوامێرانە و ترسەنۆکانە تیرۆر کرا، تێدەپەڕێت.

ڕۆژگار سەلماندی کە سیاسەتی تیرۆری ڕێبەرانی بزووتنەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە نەک کێشەیەکی لەسەر ڕێگای شەڕ دروست نەکردووە بەڵکوو لەسەر پابەندی ئەو بزووتنەوە لەسەر مافی گەلانی خۆیان ، ئامانجە نەتەوەییەکانیان پاوەجێتر بوون و تا ڕۆژێک کە ئیسرائیل لە زێدەکەیان نەچێتە دەرەوە قووڵتر دەبێتەوە.

خوێنی ڕێبەری شەهید کە لە خاکی تاران ڕژا و تەرمەکەی لە دۆحە نێژرا و سەفەرە سیاسی و دیپلۆماتیکەکانی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نیسانەی ژیانی پڕ لە گیانفیدایی و جەهادی بێ وچانی ناوبراو و بەرەنگار بوونەوەی سیاسیی لە ڕێگای گەل و ئامانجە دادپەروەرانەکانی بۆ بەرگری لە مافی فەلەستینییەکان تا گەییشتن بە ئازادی و سەربەخۆییە.







News ID 56207

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha