حزب و کەسەکان لە ئەمریکا بۆ ئێران گرینگ نییە

سەرۆک کۆمار وتی: بۆ ئێمە گرینگ نییە کە چ کەسێک لە ئەمریکا هەڵببژێردرێت، بەڵکوو گرینگ ئەوەیە کە ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر یاسا و بەڵێنە نێودەوڵەتی و چەند لایەنەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: بڕیارە ئابوورییەکانی ئێمە لە چەند هەفتەی ڕابردوو بە بێ سەرەنج بە ئەوەی کە لە ئەمریکا چ ڕوو دەدات و چ کەسێک هەڵدەبژێردرێت، وەرگیراوە. سێ، چوار هەفتەی ڕابردوو و بە تایبەتی هەفتەی ڕابردوو، بنەمای بڕیارەکانمان لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی و هەناردە کردن بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: بۆ ئێمە گرینگ نییە کە لە ئەمریکا چ ڕوو دەدات و کێ هەڵدەبژێردرێت و بۆ ئێمە تاک یان پارت گرینگ نییە بەڵکوو بۆ ئێمە شێوەی هەڵسوکەتی کەسەکان گرینگایەتی هەیە. ئێمە ئەوەمان دەوێت کە ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر یاسا و بەڵێنە نێودەوڵەتی و چەند لایەنەکان. ئەوە بۆ ئێمە گرینگە کە ئەمریکا بۆ خەڵکی ئێرنا ڕێز دابنێت. ئەگەر لە جیاتی گەمارۆ، ڕێز دابنرێت بۆ خەڵکی ئێران، ئەو کاتەیە کە دۆخەکە دەگۆڕدرێت.

News Code 34691

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =