بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی پارتی ئیسلامی دەعوەی عێراق، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سی و چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەی وێبینار بەڕێوە چوو، وێڕای دەسخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەڕێوە بردنی هەر ساڵەی ئەو کۆنفڕانسە، وتی: کۆنفڕانسی ئەمساڵ لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە کێشەکان لە بەردەم ئۆمەتی ئیسلامی زیاتر بووە، ئێمە دەبینین کە سەرەڕای جەخت و دووپات کردنەوەی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لەسەر پاگەندەی درۆیی خۆی لەسەر ئازادی بەیان، دیمۆکراسی ئەمڕۆکە بە سووکایەتی بە پێغەمبەر(د.خ) بەدوای دەست خستنی پێگەیەک بۆ خۆیەتی.
مالیکی لەو بارەوە وتی: ئێمە قسەکانی ماکرۆن ئیدانە دەکەین و داوای لە ئەو نەتەوە و دەوڵەتانە کە تۆزێک ئیسلام بۆیان گرینگە، دەکەین کە هەڵوێستی سیاسی، مێدیایی و ... بۆ وەڵام دانەوە بە ئەو سووکایەتیە وەربگرن.
ئەمینداری گشتی پارتی ئیسلامی دەعوەی عێراق بە جەخت لەسەر ئەوەی کە کەرامەتی ئۆمەتی ئیسلام و پێغمبەر(د.خ) ئەمانەتێکە لەسەر شانمان، وتی: هەموو موسڵمانان ئەرکیانە بەرەو یەکگرتوویی هەنگاو هەڵێنن و دژی توندڕەوەکان هەستنەوە.
مالیکی ڕاشیگەیاند: ئەوە ئەرکی هەموو موسڵمانانە تا لە پاڵ بەرەی بەرخۆدان، هەموو بزووتنەوە و پارتەکان و هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران بوەستن و ئیزن نەدەن کە جیاوازیەک لە نێوان شیعە و سوننە ڕوو بدات.
بۆچوونی ئێوە