AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٧ ١١:٥٥

لە لایەن دامەزراوەی مەوقووفی ئەلبورزەوە خەڵات کران؛

پێنج خوێندکاری هەڵکەوتەی کوردستانی خەڵاتی نۆبێلی ئێرانیان بردەوە

پێنج خوێندکاری هەڵکەوتەی کوردستانی خەڵاتی نۆبێلی ئێرانیان بردەوە

ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە براوەکانی پەنجا و هەشتەمین خولی مەوقووفەی ئەلبورز ناسراو بە نۆبێلی ئێران بە ڕێزگرتن لە پێنج خوێندکاری هەڵکەوتەی کوردستان بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێژنی خەڵات کرانی پەنجا و هەشتەمین خولی دامەزراوەی مەوقووفەی ئەلبورز ناسراو بە نۆبێل ئێرانی بە شێوەی ئانلاین بە ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆیی و ئایەتوڵڵا پوورزەهبی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان و بەرپرسی گشتی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی گشتی ئەوقاف و کاروباری خێرخوازی کوردستان بەڕێوە چوو.

لە ئەو ڕێوڕەسمە ڕێز لە ٥٠ هەڵکەوتە گیرا کە پارێزگای کوردستان بە پێنج نوێنەرەوە زیاترین نوێنەری لە نێو ٢٢ پارێزگای وڵات بە خۆ تەرخان کرد.

شاهۆ مورادی، موژان پەهلەوان، ستایش حسێنی، سەدەف تاهێری و میترا سیبی پێنج خوێندکاری هەڵکەوتەی کوردستانی بوون کە توانیان خەڵاتی ٥٠ ملیۆن ڕیاڵی بنیاتی مەوقووفی ئەلبورز وەربگرن.

News ID 34598

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha