بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سڵید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران نوێنەری تاران دەبێت بۆ نێوبژیوانیی کردنی شەڕی قەرەباغ.
وتیشی: عێراقچی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی مسکۆ, باکوو, ئیرەوان و ئەنقەرە دەکات.
ئەمڕۆ عێراقچی سەردانی ناوچەی سنووری ئێران لە گەڵ ئازەربایجانی کرد و چووە سنوور تاکوو زانیاری وردتر لەو شەڕە وەدەست بێنێت.
Your Comment