بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباسعەلی کەدخۆدایی وتەبێژی شۆرای نیگابان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر هاوپەیوەند بە دەستێوەردانی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا جەختی کرد: ئێران چەندین و چەند جار ڕایگەیاندووە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە دەستێوەردان ناکات و پێویستی بە دەستێوەردانیش نییە.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاش پرسێکی ناوخۆییە کە ئیران قەد بە پێویستی نابینێت کە دەستێوەردانی تێدا بکات. ئاڵبەت ترامپیش بزانێت سەردەمی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکان کۆتایی هاتووە.
بۆچوونی ئێوە