تاقی کردنەوەی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە تورکیا شکستی هێنا

ماڵپەڕێکی هەواڵی ڕووسی پاگەندەی کردووە کە یەکەم تاقی کردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە تورکیا سەرکەوتوو نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەم تاقی کردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ کە لەلایەن تورکیاوە کڕدراوە سەرکەوتوو نەبووە.

بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی هەواڵی ڕووسی ئاویا، گرتە ڤیدیۆییە بڵاو بووەکان لە ئەو تاقی کردنەوە نیشانی دەدات سیستەمی ئێس ٤٠٠ دەهاوێزرێت بەڵام نە تیشک و نە دەنگی تەقینەوەکەی دەبیسترێت و ئەوەش بەو واتایەیە کە مووشەکە هاوێژراوەکە ئامانجەکەی ناپێکێت.

ماڵپەڕی هەواڵی ئاویا هۆکاری ئەو شکستەی خۆبواردنی تورکیا لە وەرگرتنی یارمەتی لێزانانی ڕووسی ڕاگەیاندووە.

ئەو بنکە هەروەها ڕاپۆرتی داوە کە پاگەندەی هەندێک مێدیا ناوخۆییەکانی تورکیا لەسەر ئەوەی کە سێ هاویشتنی ئەو سیستەمە سەرکەوتوو بووە، درۆیە و بەڵگەکان دەریدەخەن کە تەنیا یەک هاویشتنی سەرکەوتوو بووە.

News Code 34499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha