بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ۳۳۷ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ۳۰هەزار و۷۱۲ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ۴۲۵۱ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ۵۳۴ هەزار و ۶۳۱ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ۴۳۱هەزار و۶۳۰ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment