بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبن غەریب ئێستا کۆنترین شاعێری خۆراسانی باکوورە کە تا ئێستا نەناسراوە و لە هیچ یەکە لە کتێبەکان ناوی نەهاتووە و جەعفەرقولی زانگلی وەکوو کۆنترین شاعێری کوردی خۆراسان ناسرابوو.
تا ئێستا لە کۆمەڵە شیعرەکانی ئیبن غەریب دوو بەرگی بە خەتی خۆی ناسراوەتەوە کە یەکێکی ناتەواوە و بەس ١٤ پەڕەیە، بەڵام بەرگی دووهەم تەواوترە و ١٨٩ پەڕەیە.
بەرگی یەکەم بریتیە لە شێعری کورمانجی شەوق نامە، بەرگی دووهەم شێعری فارسیە و بەرگی سێهەمیش هەر شێعری کورمانجیە.
ئامانج لە پێداچوونەوە و زیندوو کردنەوەی شیعرەکانی ئیبن غەریب ئەوە بوو کە بەردەنگەکانی بەس کورمانج نەبێت و بەم پێیە وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسیش.
شیاوی باسە کە بە هاوکاری بەڕێز بەرات قەوی ئەندام سەرجەم شێعرە کورمانجییەکانی ئیبن غەریب بە شێوەی لاتینی نووسراوەتەوە و بەزوویی لەچاپ دەدرێت.
Your Comment