بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد هیدایەتی سەبارەت بە دوایین دۆخی سنوورەکانی ئیران و عێراق لە سەروبەندی ئەربەعین وتی: ل ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەهۆی دۆخی کۆرۆنایی، هاتوچۆی موسافر لە نێوان ئێران و عێراق لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانەوە قەدەغە بوو و ئەم بابەتە پێوەندیەکی بە ڕێپێوانی ئەربەعینەوە نییە.
هیدایەتی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەر جۆرە هاتوچۆیەکی موسافیر لە سنوورەکانی وڵاتەوە هەر قەدەغەیە وتی کە ئێمە بە بەرپرسانی عێراق ڕامانگەیاندووە کە هیچکەس ئیزنی پەڕینەوەی لە سنوورەکانەوە نییە و پێم وانەبێت کە کەسیک لە ڕێگای سنوورەکانی هەرێمیشەوە بتوانێت بۆ ڕێوڕەسمی ئەربەعین بتوانێت خۆی بگەیێنێتە عێراق.
Your Comment