ئەردۆغان هۆکاری سەرەکی قەیرانی قەرەباغە

سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" ی هاندەری سەرەکی قەیرانی ئەم دواییەی قەرەباغ وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ سپۆتینک وتی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هاندەری سەرەکی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی قەرەداغە.

ئەسەد لە درێژەدا وتی: با ڕاشکاوانە بیڵێم ئەردۆغان لە سووریا و لیبیا لە تیرۆریستەکان پاڵپشتی دەکات و ئێستاش هۆکاری سەرەکی داگیرسانی شەڕی قەرەباغە.

ناوبراو درێژەی دا: دەتوانین ئەوە بسەلمێنین کە تورکیا خەریکی ناردنی تیرۆریست لە سووریاوە بۆ قەرەباغە. ئێمە بۆ ئەو قسەمان بەڵگەمان هەیە.

سەرۆک کۆماری سووریا بە ئاماژە بە قاچاخی نەوتی ئەو وڵاتەش وتی: داعش نەوتی سووریا لە ڕێگای تورکیاوە و بە پاڵپشتی ئەمریکا دەفرۆشێت.

News Code 34330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =