AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ١٠ ١٨:٥٠

فەرماندەی حەشدی شەعبی لە نەینەوا؛

هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕادەستی دادگا دەکەین

هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕادەستی دادگا دەکەین

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە. نەینەوا بە ئاماژە بە ئامادەباشی هەموو یەکینە و هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکانی هێرشی مووشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر وتی: ئەوە بۆ ئاژاوە لە عێراق ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، خەیر مەترووحی لەو بارەوە وتی: ئێمە تەواوی هەوڵەکانی خۆمان دەخەینە گەڕ هۆکارەکانی ئەو هێرشە بدۆزینەوە و بەدەر لە هەر پۆست و کەسایەتیەک ڕادەستی دادگای بکەین. 

ناوبراو وتیشی: هەندێک لایەن دەیانەوێت بە خراپ کردنی ناوی حەشد دژایەتی و دوژمنایەتی بخەنە نێوان عەرەب و کورد و هێزەکانی حەشد و پێشمەرگەوە. 

News ID 34266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha