بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەعید مەموزینی ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە داخرانی باڵوێزخانە و ناوەندە دیپلۆماتیکەکان پاشهاتی نەرێنیی بۆ عێراق بەدواوە دەبێت.
ناوبراو بە ئیدانە کردنی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق وتی: ئەبێ پێش ئەوەی کە دۆخەکە نالەبارتر بێت، ڕووبەڕووی پرسە ببینەوە.
ئەو سیاسەتوانە کوردە لە درێژەدا وتی: داخرانی باڵوێزخانەکان لە عێراق دەبێتە هۆی گۆشەگیری نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە و دەوڵەت ئەبێ بە یارمەتی گرووپە سیاسییەکان لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکان کە یاسا ناپارێزن بەرەوڕوو ببنەوە و ناوەندە دیپلۆماتیکەکان دڵنیا بکەنەوە.
Your Comment