AP ١٣٩٩ خەرمانان ٢٦ ١١:٠٦

سەرۆکی دادگای کرماشان فەرمانی دا:

ڕووداوی داکەوتنی منداڵە کۆڵبەرەکە بەپەلە تاوتوێ بکرێت

ڕووداوی داکەوتنی منداڵە کۆڵبەرەکە بەپەلە تاوتوێ بکرێت

پەرویز تەوەسولی زادە سەرۆکی گشتی دادگای پارێزگای کرماشان، بۆ شوێنگیری بەپەلەی پرسی چۆنیەتی بریندار بوونی تازەلاوە کۆڵبەرەکە فەرمانی دا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرویز تەوەسولی زادە ڕۆژی سێشەممە بە دادستێنی پاوە فەرمانی شوێنگیری وردی سەبارەت بە ڕووداوی بریندار بوونی کۆڵبەرە تازەلاوەکە بە ناوی مانی هاشمی خەڵکی گوندی شمشێری پاوە کە دوای داکەوتن لە بەرزایی بریندار بوو، دەرکرد.

سەرۆکی گشتی دادگای کرماشان بە ئاماژە بە پەرپێدانی مێدیا دژە شۆرشەکان و شەپۆل سواری ئەوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ گەیشتن بە قازانج و ئامانجی خۆیان و بە مەبەستی هاندانی بیری گشتی بە دادستێنی پاوە جەختی کرد پێویستە وێرای پاراستنی کەرامەتی مرۆیی و دلنوایی بنەماڵەی بریندارەکە، هەوڵی پێویست بۆ ناسینەوەی لایەنە مافی، دادوەری و ئینتزامییەکانی پرسەکە بدرێت و ئەنجامەکەی ڕابگیێندرێت.

News ID 34077

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha