بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی هێرشی چەکداری بۆ سەر ئۆتۆبیلی کرێکارانی کوردی ئەرجیشی لە ناوچەی دینار هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئێفیونی قەرە حساری تورکیا کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ٢ کرێکاری دیکە بریندار بوون.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو کرێکارگەلە لە بواری بیانسازی کاریان دەکرد و خەریکی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کاری خۆیان بوون کە لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراوەوە کە هێشتا ئامانجیان ناڕوونە، هێرشیان کرایە سەر و بەو هۆیەوە ئوزکان. ت ی ٢٥ ساڵان دەکوژرێت و دوو کرێکاری کوردی دیکەش بە ناوەکان فرات. ت و ئێمرا.ع بریندار دەبن.
دەرمانی دوو کرێکارە کوردەکە لە نەخۆشخانەی دەولەت یئێفیوون درێژەی هەیە.
Your Comment