بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی دەستگیر کراوەکانی ئەم دواییەی کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان لە دادگای چاغلایانی ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چووە و تێیدا ١٧ سیاسەتوانی کوردی تورکیا کە لە نێویاندا سەدات شن ئوغڵۆ وتەبێژی هاوبەشی هەدەکەش دەبینرێت، سزای زیندایان بەسەردا سەپاوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دادگا بۆ سەرجەم ئەو ١٧ سیاسەتوانە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان و پڕوپاگەندا بۆ ئەوان سزای زیندانی دەرکرد.
ئیدیل ئوغورلۆ، وتەبێژی هاوبەشی هەدەکە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو سزا دەرکراوە، وتی: شن ئوغڵۆ و سیاسەتوانە کوردەکانی دیکە بە پێی بەڵگە و هۆکاری درۆیی خراونەتە زیندانەوە. بە ئەو سزاگەلەوە جارێکی دیکە بینیمان کە دەسەڵاتی داد لە تورکیا تا چ ڕادەیەک سیاسی بووەتەوە. ئەو سزا تۆڵە کردنەوە ل سەرجەم لایەن دیمۆکراسییەکان لە تورکیایە. ئێمە لە بەرانبەر گوشار و هەڕەشەکان سەردانانوێنین و تا دوایی درێژە دەدەینە شەڕی خۆمان.
بۆچوونی ئێوە