هۆکارەکانی هەرێم بۆ ڕادەست نەکردنی داهاتی نەوتی بە بەغدا

خالید شوانی وەزیری کاروباری دەوڵەتی فیدراڵ لە هەرێم هۆکارەکانی ڕادەست نەکردنەوەی داهاتی نەوتی بە بەغدای ئاشکرا کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، خالید شوانی وەزیری کاروباری دەوڵەتی فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان و ئەندامی گرووپی دانوستانکاری هەولێر لەگەڵ بەغدا، لە لێدوانێکدا لەسەر ڕێژەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم و هۆکارەکانی ڕادەست نەکردنەوەی داهاتی نەوتی بە بەغدا لە ئەمساڵدا قسەی کرد و لە ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵ لەسەر داهاتی گومڕوکەکان هەواڵی دا.

ناوبراو بە وتنی ئەوە بابەتە وتیشی: بەرهەمهێنانی نەوت یهەرێم ٤٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژ بووە کە دوای ڕێککەوتنی ئۆپێک بۆ ٤١٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا کەم بووەتەوە.

ئەو ئەندامەی دەوڵەتی هەرێم زیادی کرد: دەوڵەتی فیدراڵ داوای لە هەرێم کردووە کە ١٢٠ بەرمیل لە بەرهەمەکانی خۆی کەم بکاتەوە بەڵام هەرێم بە بۆنەی بەڵێنە داراییەکانییەوە توانی جێ بەجێ کردنی ئەو داواکارییەی نییە.

ناوبراو هەروەها هۆکاری ڕادەست نەکردنەوەی داهاتی نەوتی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی نەبوونی بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگەیاند.

News Code 34011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =