بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە بڵاو کردنەوەی بەشگەلێک لە کتێبی " باب وودوارد" کە تێیدا ترامپ وتوویە " چەکگەلێکی ناڤۆکی شاردراوەی چێ کردووە کە لە هیچ شوێنێکی جیهان وێنەی نییە"، نووسی: ئەمریکا پێداگری دەکات کە ئێران نابێت وزەی ناڤۆکی ئاشتیخوازانەشی هەبێت، نابێت هیچ جۆرە جیهازاتێکی بەرگری بکڕێت و نابێت مووشەک بەرهەم بهێنێت، لە حاڵێکدا کە ئەمریکا بتوانێت لە سەر مووشەکی بالستیکی بەژپێوی ناڤۆکی ١٠٠ ملیار دۆلار کار بکات، چەکی ناڤۆکی شاردراوە بەرهەم بهێنێت و بە ٣٨٠ ملیار دۆلار بە کڕیارە ناوچەییەکانی خۆی بیفرۆشێت. دووڕوویی...

زەریف وتی: ئەمریکا جەخت دەکات ئێران نابێت مووشەکی بەرگری چێ بکات، بەڵام ئەمریکا دەتوانێت چەکی ناڤۆک شاردراوە چێ بکات و بە کڕیارە ناوچەییەکانی خۆی ٣٨٠ ملیار دۆلار چەک بفرۆشێت.
News Code 34008
بۆچوونی ئێوە