بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆنگۆ لە ئەنقەرە رایگەیاند: " پەکەکە دەیەوێت وەک ئەوەی لە سلێمانی کردوویەتی لە هەولێریش بیکات.
ئەوەشی وت کە پارتی کرێکارانی کوردستان دەیەوێت دەست بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەولێردا بگرێت.
بە پاگەندەی چاوش ئۆغڵۆ "گەورەترین زیانمەندی دەستی پەکەکە کورد خۆیەتی و ئەوەندەی زیانی بە کورد گەیاندووە، ئەوەندە زیانی بە کەس نەگەیاندووە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کردووە کە پەکەکە بووەتە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان و منداڵی ئەو ناوچانە بۆ شاخ دەڕفێنێت.
چاوش ئۆغڵو جەختی لەوە کردەوە" "ئێمە پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانین لە رۆژە سەختەکاندا و هەمیشە کورد لە پەکەکە جیا دەکەینەوە، بۆیە ئاڵای هەرێمی کوردستانیشمان بۆ نێچیرڤان بارزانی دانا. ئێمە دژی پەکەکەین و مانای ئەوە نییە کە دژی کورد بین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەیشی ئاشکرا کرد، ئێستا هەزار گوندی کوردستان لەژێر دەستی پەکەکەدان.
Your Comment