بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، سەرکەوت شەمسەدین لەو بارەوە وتی: دوو پارتی سەرەکی هەرێمی کوردستان، لە ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانی خۆیان و بە بێ مۆڵەتی فەرمی دەوڵەتی فیدراڵ هەزاران کوردی سووریایی کردووەتە هاووڵاتی عێراق. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی دەستووری عێراق، دەوڵەتی فیدراڵ تەنیا لایەنێکە کە دەتوانێت مافی هاووڵاتی بداتە کەسانی دیکە.
شەمسەدین زیادی کرد: لە رێگای نایاساییەوە هەزاران کەس کراونەتە هاووڵاتی عێراقی و ئێمە ئامارێکی ڕاستمان لە ئەو کەسانە نییە. هەروەها زۆربەی ئەوانە لە بنکە دەوڵەتییەکان وەرگیراون و مووچە وەردەگرن تا لە بەرانبەردا، لە دەنگی ئەوان لە هەڵبژاردن کەڵک وەربگرن؛ هەمووی ئەو کارانەش بێ هەواڵ و قبووڵ کردنی بەغدا ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە