بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکی وایان لەگەڵ پەکەکە نییە شایەنی باس بێت.
ئەو پێی وایە رەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستانیان نەکردووە. دەشڵێت: بۆردوومانکردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان لەلایەن تورکیاوە پێناخۆشە.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە هەڤپەیڤینی لەگەڵ رووداو باسی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێرشەکانی تورکیا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، پەیوەندی کۆمەڵ لەگەڵ تورکیا و ئێران، هەڵبژاردنی پێشوەختە، بارودۆخی حیزبەکەی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی و یەکێتی، پەیوەندییان لەگەڵ حیزب و لایەنە ئیسلامییەکانی دیکە و چەند بابەتێکی دیکەی ناوخۆیی کرد.
عەلی باپیر باسی لە پاشگری ئیسلامیی بە حیزبەکەیەوە کرد و وتی: "من پێموایە لەم بارودۆخەدا بۆ بڕینی بەهانە و بیانووی خەڵک، کەسانێک کە ناحەزن بە تەوژمی ئیسلامی، چۆن بیانووی ئەو خەڵکە ببڕدرێت و چۆن کارێکی وا بکەین کە نەتوانن تەشقەڵەمان پێ بکەن وا بکەین باشە. من پێموایە ئەگەر ئەم پاشگری ئیسلامیە پاساو و بیانویەک بداتە دەست لایەنێک، واباشە لای ببەین".
بۆچوونی ئێوە